ئەمریکا ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمریکا گەمارۆی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە . وەزارەتی حەزێنەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە مڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند واشنتۆن بە مەبەستی گووشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە .

 

ئەم بڕیارە لە دووای ئەوە هات کە ئێران لە چالاکیەکی نوێدا بە نیاز بوو مووشەکێکی هەڵگری سەتەلایت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات کە تێشیدا سەرکەوتوو نەبوو .

 

ئەمریکا تەقینەوەی سەکۆی مووشەکی ئێران لە ناوەندی بۆشایی ئاسمان لە سمنان بە چالاکی تایبەتی مووشەکی ئێران پێناسە دەکات .

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە دەڵێت ئیزنی ئیران نادەین لە ژێرناوی چالاکی بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمان ئێران پەرە بە پێشکەوتنە مووشەکیەکانی خۆی بدات .

 

هەربۆیەش لە دووای ئەم بڕیارە هەر هاوڵاتیەکی ئەمریکی ئێرانی کە بیهەوێت لەم بووارەدا پێوەندی بە ئێرانەوە بکات وەک تاوانباری یاسایی ئەژمار دەکرێت .

 

Back to top button