چه‌ند هۆكارێكی گرنگی ناوك کەوتن بزانه‌

ناوك وەک ئەندامی دەست و قاچ شادەماری ھەیە،  ناوک کەوتن تەنھا ترازنی دەمارێکە و ھاوشێوەی دەست و قاچ لە جێ دەچێت، بەھۆیەوە مرۆڤ ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت و ناتوانیت خوردن بە تەواوی بخورێت.

بەھۆی لێکترازانی ئەو دەمارەوە، مرۆڤ ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت چونکە گەدەی رەق دەبێت، و ئەو رەق بوونەش دەبێتە ھۆی ئەوەی وەک پێویست مێشک ئیعازی تەواوی نەدات ھۆرمۆنەکان تێک دەچێت، چەندین ھۆکار ھەیە بۆ ناوک کەوتن ئەمانەی خوارەوە چەند ھۆکارێکن.

ھەڵگرتنی شتی قورس و بە زەختێکی زۆر بەرزی بکەیتەوە.

بەپەلە بەسەر پلیکانەدا سەربکەویت، یان دوو دوو پلیکانە ببڕیت.

بەھۆی راچڵەکینی لە ناکاو بەھۆی دەنگی بەرز یان ھاوارکردنی لە ناکاو.

Back to top button