چاره‌نووسی میسی دیار نیه‌

لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینی دوای ته‌واوبوونی پشوه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ، به‌ڵام له‌یه‌که‌م یه‌که‌ی مه‌شق و راهێنانی یانه‌که‌یدا توشی پێکان بوو به‌مه‌ش نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری سێ هه‌فته‌ی خولی لالیگا بکات له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ئه‌مڕۆ مه‌شقه‌کانی ئه‌نجامداوه‌و لیونیل میسی به‌شداری نه‌کردوه‌ له‌هه‌مان کاتیشدا سێ یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌یان توانیوه‌ ئاماده‌بن ئه‌وانیش لویس سواریز و عوسمان دیمبلی و نیتو یه‌ .

دوای هه‌فته‌ی فیفا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ چواره‌م هه‌فته‌ی خولی ئیسپانیدا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڤالنسیا یاری ده‌کات ، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کی روون نیه‌ که‌ میسی به‌شداری ئه‌و یارییه‌ش بکات .

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ کۆی سێ یاری که‌ ئه‌نجامی داوه‌ ته‌نها خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌ک و یه‌کسان بوونێک و شکستێکه‌

Back to top button