رۆژێكی هەفتەی داهاتوو پشوی فەرمییە
بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێم کە لە پەرلەمان دیاریکراوە، هەفتەی داهاتو بەبۆنەی 10ی موحەڕەم (عاشورا)وە ڕۆژێك پشووی فەرمیە.
رۆژی پشووە فەرمییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم و پەرلەمانەوە دیاریکراوە، بەپێی ئەو خشتەیە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتو 9ی ئەیلول بە بۆنەی 10ی موحەڕەمەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عێراق دو رۆژی هەفتەی داهاتویان بەو بۆنەیەوە كردوەتە پشوو.