ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/ئەنجومەنی-وەزیران.jpg)
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به كه‌رتی په‌روه‌ره‌و خوێندنی باڵا‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن كۆ ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن و كێشه‌و گرفته‌كانی ئكۆده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به بابه‌تێكی وه‌زاره‌تی دارایی و خستنه رووی پلانی ته‌شریعی له‌به‌ر رۆشنایی هێله گشتیه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.