جوان ڕۆژبەیانی: پهرلهمانی كوردستان له دادگای ئیتحادی سكاڵا تۆمار دهكات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان سكاڵا لەسەر مادەیەكی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تۆمار بكات و شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغدا.
جوان ڕۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، سكاڵای یاسایی لە دژی مادەیەكی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تۆمار دەكەین، لیژنەیەكی تایبەت سكاڵاكە لە دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمار دەكات و پارێزەرێكی پەرلەمان رادەسپێرن بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكات و سكاڵا تۆمار بكات، چونكە بەگوێرەی یاساكە ئاوارەكان دەبێ بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و لەوێ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن. ئەوەیش دەبێتە هۆی بارگرانی هاووڵاتییان.
سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دووپاتی دەکاتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی كەركووك و مووسڵ و دیالە لە هەرێمی كوردستانن، بۆیە ئەگەر یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت ژمارەیەكی زۆریان مافی دەنگدانیان دەفەوتێ
بڕیاره رۆژی 1ی نیسان/ ئهپریڵی 2020 پرۆسهی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكانی عێراق بهڕێوهبچێت.