جه‌یمس ماتس: مه‌ترسیدارترین وڵاتی جیهان له ئێستادا پاكستانه
جه‌یمس ماتس وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت له ئێستا پاكستان مه‌ترسیدارترین وڵاتی جیهانه كه كار بۆ دروستكردنی كۆمه‌لگایه‌كی تاریك و شاراوه ده‌كات، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ به‌خێرایی گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمی له وڵاته‌كه‌ی و كۆگاكردنی چه‌كه‌كانی.
دوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری جه‌یمس ماتس سه‌رقاڵی نوسینی كتێبێكه به ناوی فه‌وزای بانگهێشتنامه تۆماركراوه‌كان (Call Sign Chaos) كه به‌شێك له كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی وڵاتی پاكستان.
ماتس نوسیهتیش پاكستان فهرماداره سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا به چاوی دوژمن سه‌یر ده‌كات به تایه‌بت فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ئه‌فغانستان بوه هه‌روه‌ها فه‌رمانداری هێزه كانی مارێنزی ئه‌مریكا، چونكه پێی وایه ئه‌وان هه‌وڵی دروستكردنی حكومهتێكیاندا له كابۆول له خزمه‌تی پاكستاندایه.