هێمن هه‌ورامی: بێبه‌شكردنی ئاواره‌كان له مافی ده‌نگدان به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راده‌گه‌یێنین
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی به‌غدایانكرد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كۆده‌بنه‌وه.
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، او بڕیاره له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆببینه‌وه له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گفتوگۆ بكه‌ین و له‌و هه‌وڵانه ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه كه ده‌خوازن، ئاواره‌كان له ده‌نگدان بێبه‌ش بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی چه‌ند بابه‌تێك هه‌بوو كه پێویوست بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق تاوتێیان بكه‌ین به‌ڵام به هۆی گه‌ڕانه‌وی بۆ سلێمانی ده‌رفه‌ت نه‌بوو، هه‌روه‌ها بڕیاره له‌گه‌ڵ نێرده په‌رله‌مانییه‌كانی دیكه كۆببینه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی وڵاتانی ئاسیا گه‌شه پێبده‌ین.
هێمن هه‌ورامی گوتیشی: له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا رێكخراوی ئه‌ی پی ئه‌ی كه تایبه‌ته به هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیامان بانگهێشت كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان له هه‌ولێر بێت و هه‌روه‌ها داواشمان له ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كردووه، به‌شداربین له‌گه‌ڵیان و به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بنه‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر مادده‌ی 16ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كه رێگه نادات له كه‌مپه‌كان ده‌نگ بدرێت و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات.