عه‌زیز وه‌یسی: پێشمه‌رگه‌ پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان  

له‌ درێژه‌ی خول و مه‌شقی به‌ ئه‌كادیمی كردنی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕؤ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی داوا له‌ هاوڵاتیان و زانكۆكانی كوردستان ده‌كات كه‌ له‌رووی زانستیه‌وه‌ هاوكاری هێزه‌انی پێشمه‌رگه‌ بكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویه‌تیان.

عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی له‌ كاتی به‌ كۆتاهاتنی خولێكی دیكه‌ی زانستی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌: پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشخستنی تواناكانی پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری جدی هه‌یه‌، پێیوستی به‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستانت.

فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی راشیگه‌یاند كه‌ خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌ولێر بۆ 2500 به‌شداربووی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كرابویه‌وه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ راهێنان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ته‌ندرووستیی وترانه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ته‌ندرووستی به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی خوله‌كه‌دا.

لای خۆشیه‌وه‌ ساقی بارزانی، سه‌رۆكی زانكۆكه‌ رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ ده‌ست پێشخه‌ریه‌ك بووه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌بین. بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری ته‌ندرووستی هێزی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button