ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێران

 

په‌یوه‌ست به‌ ئۆتۆمبێله بار هه‌ڵگره‌كان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئه‌گه‌ر ئاكاری ئۆتۆمبێل نه‌گۆڕن پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن راسته‌وخۆ ده‌توانن بچن پشكینن بكه‌ن.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، گوتیشی: “سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌كوو كارئاسانییه‌ك بۆیان، بۆ له‌مه‌ودوا له‌كاتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ بارهه‌ڵگره‌كان نه‌كه‌ن، ئاكار و جۆره‌كه‌شیان نه‌گۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرن”.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كانى پشكنین بكه‌ن و پشكنین ئه‌نجام بده‌ن، ئینجا بۆ تۆماركردن، بچن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ.

Back to top button