كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی داوا له حكومه‌ت ده‌كات لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌مان بكات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له سی ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌له‌بجه تێپه‌ڕی كردووه به‌ڵام تا ئێستا به سه‌دان هاونیشتمانی هه‌له‌بجه به هۆی برینه‌كانی چه‌كی كیمیاوی ده‌نالێنن و حكومه‌تی عێراقیش تا ئیستا هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی بۆ خه‌لكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره دیاری نه‌كردووه، سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاویش رایده‌گه‌یه‌نێت دوو ساڵە پڕۆسەی ناردنەدەرەوەی بەركەوتووان راگیراوە و داواشی لە كابینەی نوێ كرد لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمەكان بكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه: “پێشتر حكومه‌ت قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی ده‌نارده ده‌ره‌وه‌یوڵات ه مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌ڵام بۆ دوو ساڵ ده‌چێت حكومه‌ت هیچ كه‌سی نه‌اردووه بۆیه داوا له كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین له هۆكاره‌كه‌ی بكۆلێته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی قوربانیان ده‌ڵێت : لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆبووینەتەوە و پێمان راگەیاندوون، پێویستە پەلە بكرێت لە ناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ نەخۆشخانەكانی دەرەوە، چونكە پێشتر ئەو بریندارانەی له رێگا‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی نوسینگه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی چوونەتە دەرەوەی وڵات و چارەسەریان وەرگرتووە، ئەگەر بێت و دووبارە نەچنەوە، ئەو خەرجیەشی پێشتر لێیان كراوە، بەھەدەر دەچێت”.