فراكسیۆنی پارتی: خه‌رجی و داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رخرێته‌ به‌رده‌ستی په‌رله‌مانتاران

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی كاری نۆیه‌می حكومه‌تی جه‌ختی له‌ به‌ره‌و پێشبردنی دۆخی دارا و چاكسازی كردووه‌، بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وه‌زاره‌تی دارای گه‌ڕانده‌وه‌، فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو داهاتی هه‌رێم ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی په‌رله‌مانتاران.

جیھاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێكی كودستان سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌ ورده‌كاریه‌كانی داهاتی هه‌رێم و دواتر سه‌رجه‌م خه‌رجی و داهاتی هه‌رێم به‌ داتا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان، كە ھاوكات ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتیشە دەڵێت: ” فراكسیۆنه‌كه‌مان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان داواكاری هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی سندوقی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوومان زیاتر پێداگیری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و سندوقه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

جیهاد حەسەن گوتیشی: ” دوای ته‌واو بوونی لێكۆلینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشیتنه‌كان، داھاتی ھەرێمی كوردستان دەخرێتە بەردەست پەرلەمانتاران، ھەموو ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە سوودمەند دەبن لە خێروبێری كوردستان و بە شێوەیەكی شەفاف مامەڵە بە داھاتی ھەرێمی كوردستانەوە دەكرێت”.

Back to top button