پارتی 21 پۆست له‌ نێو حكومه‌تی خۆجێی موسل وه‌رده‌گرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌ورترین فراكسیۆن له‌ سنوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی محه‌لی موسل كرد، دگه‌ له‌وه‌رگرتنی جێگری پارێزگاری موسل بڕیاره‌ 21 پۆستی دیكه‌ وه‌ربگرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بەرەكات شەمۆ سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ راگەیاندووه‌: به‌ پێی به‌ركه‌وته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی له‌ سنوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسل بیست و یه‌ك پۆستیی به‌رده‌كه‌وێت و بۆ هه‌موو پۆسته‌كانیش كاندیدیمان ئاماده‌كردووه‌.

سه‌ۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌شلێن: بۆ ده‌ست به‌كاربوونی كاندیدانمان له‌ نێو حكومه‌تی محه‌لی موسل تەنیا هەندێك رێكاری تەكنیكی ماون و هەركاتێك ئەوانیش تەواوبن، پۆستەكان وەردەگرین و كاندیدەكان دەستبەكار دەبن.

به‌ره‌كات شه‌مۆ چه‌ند پۆستێكیشی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ر پارتی كه‌وتوون لە بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەكان و چەند پۆستێكیش لەناو دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ.

Back to top button