عێراق ترسی لە گەڕانەوەی داعش هەیە, وتەبێژی هێزە ئەمنیەكان دەلێت ئێستا 600 چەكداریان لە عێراق هەیە
لە ماوەی رابردوو لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوری پارێزگای نەینەواو ئەنبار, عێراق ئۆپەراسیۆنێكی دەست پێكردووە وتەبێژی هێزی ئەمنیەكانیش دەڵێت داعش 600 چەكداری لە عێراق هەیە.
عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی قودسی عەرەبی راگەیاندووە: راستە پێشتر داع شلە %40 خاكی عێراقی بەدەستەوە بوو لە دەستی دا, بەڵام ئێستا مەترسیەكانی داعش ماون و پاشماوەكاینان ئەكتیڤن لە ناوچەكەدا, پاشماوەكانی لەبیابان و زنجیرە چیاكان و دۆڵەكان و دەشتەكان بوونیان هەیە.
وتەبێژی هێزە ئەمنیەكانی عێراق گوتیشی، رێكخراوی داعش 500 بۆ 600 چەكداری هەیە لەپارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك و ئەنبار كە بەو ناوچانەدا بڵاوبونەتەوە، ئەو چەكدارانە عیراقین پێشتر بیانی هەبون بەڵام ئێستا زۆرینەیان عیراقین.