وەزارەتی ناوخۆ: هەر دەزگایەكی سەر بە وەزارەت مامەڵەی خراپیان لەگەڵ كردی یان كارەكانیان رایی نەكردی دەتوانی لە رێگای ئەو لینكە سكالا بكەیت و دوای چەند كاتژمێرێك وەڵامەكە وەردەگری

دوای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم چەند گۆڕانكیاریەك لە شێوازی كاری حكومەت بە ئامانجی باشتر كردنی كارەكانی رابردوو كراوە, لەم چوار چێوەیە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لینكی سكالای لە نێو ماڵپەڕی وەزارەت ئەكتیڤكرد بۆ سكالای هاولاتیان.
بە پێی زانیاریەكانی مالپەڕی وەزارەتی ناوخۆ, سكالاكان راستەوخۆ لە لایە وەزارەتەوە وەردەگیرێن و كارەكانت بۆ جێبەجێنەكرا یان كەمتەر خەمی هەبوو یاخود هەر سەرپێچیەكی دیكەت بینی بە بەڵگە بۆ ئەو لینكە دەنبێریت لە رێگای موبایلی كەسیت پەیوەندیت پێوەدەكرێـت و سكالاكەت وەردەگیرێت.
دەزگای میدیای خواكوڕك لینکی سكالای وەزارەتی ناوخۆ بڵاو دەكاتەوە, دەتوانن لێرەوە زانیاری زیاتر لە بارەی شێوازی كاركردنی لە نێ, لینكەكە بدۆزنەوە
[

Back to top button