ئێران 7 کرێکاری نەوت هەڵگرە دەستبەسەرکراوەکەی بەریتانیای ئازاد کرد

 

 

عەبباس موسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند 7 کرێکاری نەوت هەڵگری بەریتانی ” ئەستینا ئیمپرۆ “ی ئازاد کردووە و دەتوانن بگەڕێنەوە ولاتەکانیان .

مووسەوی دەڵێت هەڵبژادنی کرێکارەکان بۆ ئازاد کردنیان بە دەستی کاپتەنی کەشتیەکە بووە ، زۆربەی ئەوانەی ئازاد کراوون رووسیایی و هیندستانی بوون .

 

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەریک هەنێل بەڕێوەبەری کۆمپانیای سویدی ” ئیستینا باک ” خاوەنی نەوت هەڵگری ” ئەستینا ئیمپرۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی ئێمە ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین بۆ ئازاد کردنی کرێکارەکانی تریش .

 

بە وتەی کمپانیا ئەستینا باڵک 16 کرێکارەکەی تری کەشتیەکە بۆ پێڕاگەێشتن بە کاروباری کەشتیەکە هەر لەوێ دەمێننەوە .

 

Back to top button