پێشمه‌رگه له پرۆژه‌ی سێ فراكسیۆنه‌كه و بووجه‌ی عێراقدا نیه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی دوێنێ له په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند ماده‌یه‌كی پرۆژه‌ی بووجه‌ی عێراق تێپه‌ڕێنرا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌یارمه‌تی كوتله‌ی مالكی، مووچه‌ی پێشمه‌رگه به ده‌قێكی مه‌تاتی، كه هه‌موو لایه‌ك دڵنیایه هیچی بۆ ناكرێت، ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یوه‌سته به مووچه‌ی پێشمه‌گه و له‌و ماده‌یه‌دا ده‌قێكی لاستیكی هاتووه و ده‌ڵێت “بۆدابین كردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بكرێت” له‌م ده‌قه دوو شت هه‌یه دیاری نه‌كراوه:
یه‌كه‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ته‌رخان بكرێت بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك وه‌كو مووچه، كه ره‌نگه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌نها بڕی 350 هه‌زار دینار دابین بكات.
دووه‌م: ژماره و پێكهاته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاری نه‌كراوه، له‌و بابه‌ته‌دا مه‌سه‌له‌ی په‌یكه‌ر و رێكخستنه‌كان دیاری ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه ژماره‌ی پێشمه‌رگه و میلاكی پێوست بۆ دامه‌زراندن و فراوانكردنی هێزه‌كان دیاری ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی ده‌نگیان داوه به‌یاساكه و هه‌ردوو بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا جێگیر كراوه، به‌ڵام سێ فراكسیۆنه‌كه ئه‌وه‌یان بۆ پێشمه‌رگه نه‌كردووه.