پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشدەکرێت
بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیارێکی حزمەتگوزاری دەرکرد .
لەم کۆبوونەوەدا وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیەکان ڕاپۆرتی خۆیان سەبارە بە پێداویستی و کێشەکانی وەرزی نوێی خوێندن پێشکەش کرد
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وێرای ئەوەی پێشخستنی بوواری پەروەردەی هەمە لایەنەی بە گرینگیەکی تایبەت ناو برد بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکان و قوتابخانەکانی وەک ئەرکی سەرەکی دیاری کرد و هاوکات داوای کرد جیاوازی نێوان قوتابخانەکان و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان دەبێت کەم بکرێتەوە .
هەرلەم بارەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێک هێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی کەم و کۆڕی ئەمساڵی خوێندن بۆئەوەی هەرچی زووتر دابین بکرێن
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانی راسپارد پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانەوە دەست پێدەکات .
چارەسەری کەمو کوڕیەکانی ڕێگاو بانەکانیش پێش وەرزی باران بارین لە بڕیارەکانی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران بوو .