گەندەڵی لە خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بە ملیۆنان مەزەندە دەکرێت

 

 

رێپێدانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەلایەن بەرپرسانی خاڵە سنوریەکانەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان گیانی هاوولاتیان دەخاتە مەترسیەوە

 

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، گەندەڵی لە خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی ، بەجۆرێک کە بە چەندین ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە ، ئەویش بە ڕیپێدان بە خۆراکی ماوە بەسەر چوو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێوە .

 

سەعید هەرکی ، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان لەم بارەوە بە میدیاکان ڕادەگەێنێت بۆ رێگری لەم کارە ناڕەوایە کە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە لیژنەی بەدووا داچوونی تایبەت پێک دەهێنین و تاوانبارانیش بە توندی سزا دەدرێن ، هەر چەند تا ئیستا بە ڕوونی هیچ کەس تۆمەتبار نەکراوە .

Back to top button