شۆك” نوێترین بەرهەمی نەڤید زەردی دەبێت
نەڤید زەردی بەم زوانە نوێترین بەرهەمی بە ناوی شۆک بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “نەڤید زەردی” رایگەیاندوە کە “شۆک” نوێترین بەرهەمی دەبێت، و بەم زوانە کاری کلیپی بۆ ئەنجام دەدات، لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.
هەروەها نەڤید ئاماژەی بەوە کردوە کە شۆک جیاوازترین بەرهەمی دەبێت تا ئێستا، کارێکی تەواو تایبەت دەبێت بۆ هەوادارەکانی.
نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.