مەترسییەکی گەورەی خواردنەوە گازییەکان ئاشکرادەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، خواردنەوە گازییەکان رۆژانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی ملبورنی ئوستوڕاڵیا ئەنجامدراوەو تێیدا ٣ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە تۆمارکراوە، کە بەهۆی زۆری خواردنەوە گازییەکان تووشبوون.

توێژینەوەکە دەریدەخات خواردنەوە گازییەکان و پەیوەندی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە، بەڵام کۆکاکۆلا و پیپسی دایت بەهۆی کەمی رێژەی شەکر تێیاندا مەترسی توشبوونی لەسەر نیە.

بەپێی هەواڵەکە توێژەران دەڵێن، ئەو توێژینەوانەی کە لەسەر توشبووانی شێرپەنجەی مەمک و جگەرو پرۆستات کراوە دەرکەوت کە بەشێکی گەورەی هۆکارەکەی خواردنەوە گازییەکان بوە، چونکە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە.

Back to top button