زانایان باشترین كاتی ژه‌می به‌یانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن

کۆمەڵێک زانا ئاشکرایانکرد، باشترین کاتی خواردنی نانی بەیانی کاتژمێر 7:11، چونکە خواردنی ژەمی بەیانیان لەم کاتەدا یارمەتی سوتاندنی چەوری و کیلۆگرامە زیادەکانی لەش دەدات.

ئەم زانایانە دەڵێن، لە مەسەلەی کەمکردنەوەی کێشدا کاتی خواردنی ژەمەکە هێندەی جۆری ئەو خواردنەی دەیخۆیت گرنگە.

کۆمپانیای “فۆرزا” توێژینەوەیەکی بەسەر 100 کەسدا ئەنجامدا و داوایان لێکردن باشترین کات بۆ خواردنی ژەمی بەیانیان دیاریبکەن کە تیایدا چالاکترینن، لەئەنجامدا کاتژمێر 7:11  بە باشترین کات دانرا بە مەرجێک ژەمی نیوەڕۆ لە کاتژمێر 12:38 و ژەمی ئێوارە لە کاتژمێر 6:14 تێنەپەڕێت.

Back to top button