ئه‌وه‌ی سێ فركسیۆنه‌كه بۆ حه‌شد كردوویانه بۆ پێشمه‌رگه نه‌یان كردووه
خواكوڕك
پرۆژه بووجه‌ی عێراق بۆ كورد و شیعه و سونه له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی زیاتر نه‌بوو، له نێوانیشیاندا شیعه‌ی عێراق براوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی گه‌مه‌كه‌یه تاوه‌كو ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی لایه‌نه كوردیه‌كان (گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ) به به‌رامبه‌ر یان به كرداری سیاسی بۆلای خۆی رابكێشێت.
شیعه توانی له دۆسیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ره‌مزی تایفه‌گه‌ری خۆیانه، یاسایه‌ك و ده‌سكه‌وتێكی زۆر بۆ ئه‌و هێزه میلیشیایه‌ی ماوه‌ی 2 ساڵه دروستبووه، به‌ده‌ستبێنێت به‌یارمه‌تی هه‌رسێ فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ.
به‌ڵام كورد به‌هۆی دوو به‌ش بوونیه‌وه له به‌غدا و تێكه‌وتنی ئاراسته‌ی ئێرانی له نێو فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، نه‌یانتوانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه ره‌مزی به‌رخوادانی گه‌لی كورده و ماوه‌ی سه‌دان ساڵه بوونی هه‌یه و له ئێستاشدا به‌شێكه له پێكهاته‌ی سه‌ربازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌ستی بێنن.
ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه بۆ پێشمه‌رگه مادده‌یه‌كی لاستیكیه و حكومه‌تی عێراق ده‌توانێ به ئاره‌زووی خۆی یاری به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و مووچه و هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات، ئه‌م ماده‌یه‌ش هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه.