وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێنمای خوێندنی باڵا ماسته‌رو دكتۆرا رادەگه‌یێندرێت ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زیاتر كورسی ته‌رخانكراوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ و پێشانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند : له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێنمایی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رده‌چێت و توانای ئینگلیزیش ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی زمان
ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو پلانی وه‌رگرتن كارا ده‌كرێت و له‌ چاو ساڵانی رابردوو كورسی خوێندن زیاتر دابین كراوه‌.

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی راشیگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێنمایی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رده‌چێت و توانای ئینگلیزیش ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی زمان.
هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت دەمانەوێت رێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا بەشێوەیەک دابڕێژین رێگر بێت لە چوونە دەرەوەى سامانى نیشتیمانى وڵاتەکەمان.

Back to top button