رێباز حه‌ملا وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست به‌كارده‌بێت
دوای ته‌واوبوونی كابینه‌ی هه‌شته‌م كه تێیدا وه‌زیری دارایی بوو، رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشوی دارایی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەک یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی دیاری‌کرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی ده‌ست به‌كاربوونی بۆ رێباز حه‌ملان وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واژۆ كردووه‌و ، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌كار بێت.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك راشیگه‌یاند: جگه له رێباز حه‌ملان وه‌ك یاریده‌ده‌ر بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و راژه، بڕیاره ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت له بواری وزه ببێت یاریده‌ده‌ر.
هەبوو لە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان.
بایۆگرافی رێباز حەملان:
رێباز محەممەد عەبدولڵا محەممەد
ساڵی 1981 لە سلێمانی لە دایکبووە
بەکالۆریۆسی لە یاسادا ھەیە و چەند ساڵێک کاری پارێزەرایەتی کردووە
وەزیری دارایی و ئابووری بووە لە کابینەی ھەشتەم
بووەتە یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی