بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەت دەچێتە بواری جێبەجێكردن .. ئەمڕۆ بڕیارەكە جێ بەجێ كرا
لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ باڵەخانەی پاسپۆڕتی كۆیە ڕادەستی ئەفسەرانی تایبەت بە دامەزراوەكە كرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممه، قایمقامیەتی كۆیە بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بەمەبەستی دانان و ڕێكخستنی نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیە، سەردانی قایمقامییەتیان كرد، دواتر سەردانی شوێنی پێشنیاركراو بۆ باڵەخانەی نووسینگەكە بەسەر كرایەوە.
لای خۆیەوە قایمقامی كۆیە تەواوی هاوكاری و ئامادەیی دەربڕی تا بتوانرێ لە زووترین كاتدا نووسینگەكە لە شاری كۆیە بكرێتەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆڕت لە شارۆكەی كۆیە بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە.
شارۆكەی كۆیە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە دووری 71 كیلۆمەتر و ژمارەی دانیشتووانەكەی بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018، بریتییە لە 119 هەزار هاووڵاتیی.