تەقینەوەیەكی بەهێز كابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند چل كەس بوونەتە قوربانی
لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا و تالیبان لەسەروو بەندی رێككەوتنێك لە ئەفغانستان نزیك بوونەتەوە, نائارامیەكانی ئەفغانستان روویان لە زیاد بوونكردووە, ئەمڕۆ لە شاری كابول پایتەختی ئەفغانستان و لە نزیك ئەو ناوچەیەی كە نوێنەرایەتییە بیانییەكانی وڵاتانی لێیە، تەقینەوەیەكی بەهێز روویدا.
فیردەوس فەرامەرز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كابول ئاشكرایكرد تەقینەوەكە لە ناوچەی نۆیەمی پۆلیس كە دەكەوێتە نزیك ئەو گەڕەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابول و نوێنەرایەتییە بیانییەكانی دیكەی وڵاتانی لێیە لە خۆرهەڵاتی شارەكە، روویداوە.
لەبارەی تەقینەوەكەش، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و 40 برینداریش هەن. سەرەڕای سوتانی 12 ئۆتۆمبێل.
لەلایەن خۆیەوە بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە راگەیاند.