لە عەفرین كورد لە ژێرحوكمی بێویژدانی گرووپە توندڕەوكان دۆخی ژیانیان خراپە, ئەمڕۆ پێنج ئافرەتی كوردیان رفاند

دوای تێپەڕینی نزیك دوو ساڵ بەسەر داگیركردنی عەفرین لە لایەن  توركیا, لەو كاتەوە شارەكە لە لایەن گرووپە توندڕەوە ئیسلامیەكان بەڕێوەدەچێت كە لە لایەن توركیاوە پشتگیری دەكرێت, هاونیشتمانی كورد دەرفڕێ،درێ، و لە بەرامبەر بڕێك پارە ئازاد دەكرێن ئەمڕۆش روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، پێنج ژنی كورد لە ناوچەی شەرانی عەفرین لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە رفێندران.
هەروەها روانگەی مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشی كردووە كە رووداوەكە  لە گوندی دێرسوانی سەر بە شارۆچكەی شەران،روویداوە تا ئێستا  5 ژنە كوردە رفێندراوەكە چارەنوسیان نادیاە, پێشتریش روانگەی سوری رایگەیاندبوو چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن هاووڵاتییەكی كوردیان لە گوندی چەقلای سەر بە ناحیەی شیێ رفاندووە و، لەبەرامبەر ئازادكردنی داوای 10 هەزار دۆلار دەكەن.
دوای داگیكردنی شاری عەفرین لەلایەن سوپای توركیا و ئەو گروپە چەكدارانەی فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن، رێگەش بە هاووڵاتیانی كورد نادەن بەروبوومی كشتوكاڵی خۆیان كۆبكەنەوە و تا ئێستا بە دەیان باخی زەیتون دەستیان بەسەرداگیراوە و سووتێنراون.

Back to top button