نەتانیاهوو لە گەڵ جانسن و ئێسپەر سەبارەت بە ئێران دانوستان دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی ( دی سایت ) سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی رێکەوتن لە سەر داهاتووی ئێران لە گەڵ بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لەندەن دانوستان دەکات .
هەرلەمبارەوە ئۆفیسی نەتانیاهوو ئاشکرای دەکات لەم دیدارو دانوستانەدا ، چۆنیەتی ڕێگری لە تیرۆر و هێژمونی ئێران و هەل و مەرجی ئیستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی لەسەر دەکرێت .
رۆژنامەی ئیسرائیلی ( هائارتیز ) دەنووسێت لەم سەردانەدا ( هەڕەشەکانی ئێران ) قسەی لە سەر دەکرێت و ڕێکەتن لەمبارەوە دێتە ئاراوە .