جانسن و نەتانیاهوو : نابێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیسرائیل هاوڕان لە سەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات .

 

بنیامین نەتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە سەردانی لەندەنی کردووە لە کۆبوونەوەیدا لە گەڵ بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای کردووە ڕێگری بکرێت لەوەی  ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و هاوکات رێگر بن لەو کردارانەی ئێران کە بۆتە هۆی بشێوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا .

 

هاوکات بوریس جانسن وێرای ئەوەی نیگەرانی بنیامین نەتانیاهووی بە حەق زانیوە خوازیاری ئەوە بوو کێشەکانی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە چارە سەر بکرێت .

 

بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێداگری لەوە کردووە ئێستا کاتی دانوستان نییەو پێویستە گووشار بخریتە سەر ئێران .

نەتانیاهوو لە کۆتاییدا بە ئاماژەکردن بە دەرچوونی ئیران لە بەشی سێهەمی پاشگەزبوونەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی گوتوویەتی ، ئەم کرداوە هەنگاوێکی گرینگە بۆ دەست راگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی .

Back to top button