عەلی عەونی : پێک هێنانی ئەنجوومەنی سیاسی لە ناو پارتی دوورە لە ڕاستی
عەلی عەونی ئهندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک کاردانەوە لە هەمبەر دەنگۆیەکی هەڵبەستراو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێست دەگرێت و لە ئەکاونتی تایبەتی فەیسبووکی خۆی ئەوە رەت دەکاتەوە کە گۆیا پارتی سەرقاڵی پێک هێنانی ئەنجوومەنێکی سیاسیە و وڵاتان ڕێگری لێ دەکەن .
عەلی عەونی وەک هەمیشە راشکاوانە دەڵێت چەواشەکاریەکی بێ بنەمایەو ئەساسی نییە چوونکە سەرۆک بارزانی و پارتی داوایەکی لەو شێوەیان نەبووەو پێوستیشیان پەی نییە .
عەونی لە کۆتاییدا دەنووسێت بابەتە پێوەندیدارەکان بە ناوخۆی کوردستانش ، بە بڕیاری پارتی بەرێوە دەچێت و دەستێوەردانی هیچ لایەنێکی دەرەکی قەبوڵ ناکات .