وەزیری پێشمەرگە: لە ڕێی چاكسازییەوە ژیانی پێشمەرگە باشتر دەكەین
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخاتەڕوو ڕای دەگەیەنێت، هەنگاوە سەرەتاییەكانی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكان بە ئاراستەیەكی راست دەڕۆن.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ تیمێكی راوێژكارانی سەربازی هاوئاهەنگی هاوپەیمانان ڕای گەیاندووە، پرسی رێكخستنەوەی یەكە و لیواكان ئێستە بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەچن، خاڵی دورستیش لەم پڕۆسەیە هاوكاریی و راوێژی بەردەوامی هاوپەیمانان و راوێژكارانیانە، له تیمی راوێژكارانی هاوپەیمانان، تیشكیان خستووەتەسەر دواین گۆڕانكارییەكان و لەمپەرە چاوەڕوانكراوەكانیشیان لەبەردەم ئەو پرۆسەیە شی كردەوە.
وەزیری پێشمەرگە دووپاتی كردەوە ئەو رێیە دەگرنە بەر كە بە قازانجی باشكردنی دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كۆتایی بێت، ئەوەی دەست پێ كراوە ئامانج لێی تەنیا ئەوەیە پێشمەرگە بەرەو ژیانێكی شایستەتر و باشتر ببرێت. ئەمەیش بەڕێی چاكسازی دەكرێت.