دوای پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان خه‌ڵك ده‌ستی كردووه‌ به‌ دۆلار سوتاندن

خواكوڕك

شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌ردۆگان داوا له‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی لیره‌ به‌رزبێته‌وه‌ هه‌رچی دۆلار و یۆری هه‌یانه‌ بیكه‌نه‌ لیره‌ و كۆتایی به‌پاره‌ی بێگانه‌ بێنن، ئه‌مرۆ له‌وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌ خه‌ڵكی توركیا دۆلاره‌كانیان ده‌سوتێنن.

رۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشنیاری بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی چین و روسیا كرد كه‌ مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌ نێوان دراوه‌كانیان بكه‌ن بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌رێگه‌ی دراوی دیكه‌.

دواتر ئه‌ردۆگان روو ده‌كاته‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ده‌ڵێت، “خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت بمانرووخێنن، وه‌رن دۆلار و یورۆکانتان بکەنە لیرەی تورکی”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” ئەمە کارێکی میللییە، بەرەکەتی تێدایە، لەمەدا زیان ناکەیت، خەمت نەبێت”.

دوابەدوای داواكەی ئەردۆغان، بۆڕسەی ئیستانبوڵ ئاشكرای كرد كە هەرچی پارەی هەیە بۆ یۆرۆ گۆڕیویەتەوە. بەو مەبەستەی خەڵك زیاتر بە لیرە مامەڵە بكات بۆ ئەوەی بەهاكەی بەرز ببێتەوە.

ناوه‌نده‌ بازرگانی و سه‌نته‌ر و بازاڕه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ وه‌رگرتنی دۆلار و یۆرۆ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی داشكانیان بۆ كاڵاكانیان كردووه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك دۆلار و یۆڕۆكانی بكاته‌ لیره‌.

هه‌روه‌ها بەشێكی خەڵكی توركیا بەدەم داواكەی سەرۆكەكەیانەوە هاتن و دەستیان كرد بە گۆڕینەوەی پارە دۆلارەكانیان بۆ لیرەی توركی، بەمەبەستی ڕزگاركردنی نرخی دراوی وڵاتەكەیان.

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پرسی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی توركیای بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ هه‌ڵپه‌سارد به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، و ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 3.420 لیره‌ی توركی بووه‌.

Back to top button