هێرشێكی چەكداری بۆسەر گرتوخانەیەك شكستی هێنا

 

وێڕای واژۆكردنی ڕێكەوتنێكی ئەمنی لە نێوان ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان بەڵام لە هێرشێكی ڕێكخراوی تۆكمەدا تاڵیبان هەڵیكوتایە سەر چەند پێگەیەكی سوپای ئەفغانستان

 

وێڕای زیان گەیاندن بە هێزەكانی سوپای ئەفغانستان بەڵام ڕێگری كرا لە هێرشی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆسەر گرتوكخانەیەك كە ژمارەیەك بەرپرسی گروپە تیرۆریستیەكەی تێدا بوو

 

موحیبەڵای وتەبێژی هێزەكانی سوپای ئەفغانستان لە هەرێمی فورا ڕایگەیاند

 

بزوتنەوەی تاڵیبان چەند هێرشێكی گەورەی ئەنجام دا بەڵام نەیتوانی كۆنتڕۆڵی هیچ پێگەیەكی سوپای ئەفغانستان بكات و ئامانجی هێرشی بزوتنەوەكەش كە گرتوكخانەیەك بوو لەو هەرێمە شكستی هێنا

 

وتەبێژی هێزەكانی ئەفغانستان نەیشاردەوە كە زیانە گیانی و مادیەكان لە ڕیزی سوپای ئەفغانستان زۆرن

Back to top button