دەریاچەیەکی بەناوبانگ لە عێراق لە تینوان دەخنکێت
ڕەزازە ،، دووەم گەورەترین دەریاچەیە لە عێراق دەکەوێتە نێوان پارێزگای ئەنبار و کەربەلا و هاریکاریە ئاویەکانی لە ڕووباری فوڕات وەردەگریت و ڕووبەری مەزەندە دەکرێت بە 1800 کیلو مەتر دووجا و ئەم دەریاچەیە نیشتیمانی باڵندە ناوازەکانە و لە خاکە شێدارەکانە و گرینگیەکی نێو دەوڵەتی هەیە .
ئەم دەریاچەیە لە چەند ڕوویەکەوە گرینگی هەیە گەشتیاری و ئایینی و مێژوویی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و هەر چەندە پار ساڵ بارانێکی باش باری بەڵام ڕێژەی ووشکی دەریاچەکە گەیشتووتە 90 % و بەهۆی پیسبوونی لەڕێی گواستنەوەی ئاوی زێرابەکان بۆ نێو دەریاچەکە ماسی و زیندەورە ئاویەکان بوونیان نەما .
سەرچاوە : الجزیرە نیت