دیپلۆماتێکی پێشووی ئاڵمانیا دەبێتە بەرپرسی ( ئینستێکس )

 

گۆڤاری ئەشپیگڵ ی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات ، بە پێی ئەو زانیاریانەی پێیان گەیشتووە ، میخائیل بووک ، دیپلۆماتی پێشووی ئاڵمانیا دەبێتە بەرپرسی پرۆەی رێکاری ئابووری ئێران ئەورووپا بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران .

 

ئەو گۆڤارە لە درێژەدا دنووسێت ، بە هەڵبژاردنە  دیپلۆماتێکی کارامەی ئاڵمانی دەبێتە بەرپرسی ئینستێکس.

بووک وەک دووا بەرپرسیارەتی خۆی باڵیۆزی ئاڵمانیا بووە لە بوگووتا ، پێشتریش وەک دیپلۆماتێک لە سوید و میسر بووە .

 

بوک ناسیاریەکی باشی لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە و لە ساڵی 1983 لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا دەست بە کار بووە .

Back to top button