رێبین هەردی رادەست كردنی نەوتی كوردستان بە بەغدا گەمژەیە

خواكوڕك

لەمیانی پۆستێكی دا لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیس بووك رێبین هەردی راوێژكاری پێشووی نەوشێروان مستەفا، دەلێت سەردەمیک دڵمان بەوە خۆش بوو کە هیزە کوردیەکان چەند لەناوەوە ناکۆکن، لە بەغدا هەمێشە پێکەوەن و پێکەوەش بریار ئەدەن. هەروەها دەلێت من تەنیا یەک شت لام پرسیاریکی گەورەیە کە تەنانەت لە زۆر بەرپرسی گەورەی سیاسیم پرسییوە کە ئاگادار و زانیاری هەیە، بەڵام وەلامم دەستنەکوتووە، نەوتێکمان هەیە هەمووی بە دەروەی ئەفرۆشین کەچی بەشی موچەمان ناکات، بەڵام گەر تەنها ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەم نەوەتە بە بەغدا بدەین ئامادەیە ٪١٧ نا بڵی ٪١٣ بودجەی عیراقمان بۆ بنێرێت؟ . نهینی ئەوەی کە ئەمە ناکەین چیە؟

هەروەها رێبین هەردی دەلێت تۆ وای دابنی کڕیارەکەت لەبری دەرەوە، بەغدایە، چۆن حسابی بکەیت دەستکەوت لەوەی بەغدا زۆرترە؟ ئەی بۆ ناکرێت؟ نەڵین سەربەخۆی ئابوری؟ چونکە گەر ئەو نەوتە بە بەغداش بدەین هەر نەوتەکە لەبردەست ئێمەیە و کۆنتۆڵی لای ئێمەیە..واتە وا حساب بکە عێراقیش کریارە کە ئامادەیە بە رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل زۆر بڕیکی زیاترت بداتێ لەوەی هەموو نەوتەکە کە وەک ئەبیستن لە ٥٠٠هەزار بەرمیل زیاترە، بەدەرەوەی ئەفرۆشیت؟ ئەی بۆ برادەرانی پارتی بەمە رازی نین؟ ئێمە تەنانەت گەر ٥٠٠ هەزار بەرمیل بدەین بە بەغدا، واتە تەنانەت ٢٥٠ هەزار بەرمیلمان بۆ ئەمینێتەوە کە سەربەخۆش بیفرۆشین ئەمە گەر بڕی بەرهەمهێنان ٧٥٠ هەزار بەرمیل بێت کە هەندێک ئەڵین ئەشگاتە یەک ملێۆن؟ ئەو وەڵامەم قبەڵ نیە کە ئەمە بۆ دزیە؟؟چونکە خۆ برادەران کەمیان لە بودجەی عیراق نە ئەدزی و پەکیان نەکوتوبوو، بگرە ئەو کاتە زۆر باشتر بوو،بەشی دزی ئەوانیش هەبوو، بەشی خەڵکیش..ئەرێ بەرست نهێنی ئەمە چیە؟ چ لۆژیلک و نهێنیەک لەمەدا هەیە؟ بەڕاست من نازانم بۆ؟ بۆدەلێت بەراست خوزگە پارتیەکی عاقل و دور لە دەمارگیری وەلامیکی قانعکەری ئەدامەوە؟

لەبەرامبەر ئەو پرسیار و داواكاریەی رێبین هەردی ئەندامی دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاریان فەرج وەڵامی رێبین هەردی دەداتەوە و دەلێت ئەگەر هەرێم راستەوخۆ نەوت بفرۆشێ، دەتوانێ بە فرۆشتنی (550) هەزار بەرمیلی رۆژانە، لە مانگێكدا (722) ملیۆن دۆلاری دەستكەوێ( بە نرخی ئیستای نەوتی كوردستان كە نزیكەی جل و سی دۆلارە) ئەگەرتەسلیمی بەغدای بكات، بەغدا سەدا سەدیش پابەندی بودجە ببیت و سەدی حەڤدەكەمان (دوای كەمكردنەوەی مصاریفی سیادی) بداتێ، ئەوا كۆی پارەی مانگانە كە دەمانداتێ دەكاتە (513) ملیۆن دۆلار، كەواتە لە تەسلیم بونەوە بە بەغدا ( تۆ واز لە كورد بوون و كوردایەتی بێنە) مانگانە (209) ملیۆن دۆلار زەرەر دەكەین.

هەروەها ئاریان فەرەج وەڵامی زیاتر رێبین هەردی دەداتەوە و دەلێت پرۆژەكەی یەكێتی و كۆڕان و كۆمەڵ بریتیی نییە لە تەسلیم كردنی نەوتی كەركوك موقابیلی موچەی (ملیۆن و نیوێك موچەخۆری كوردستان) بەڵكو موقابیلی موچەی (شەش سەد و پەنجا هەزار موچەخۆرە) كە ئەگەر پارەكە بە سەر كۆی موجەخۆراندا دابەش بكرێ كەمترە لەو چارەكە موچەیەی كە ئێستا حكومەتی خۆمان دەیدات و بۆتە مایەی بایكۆت، هەر بە پێی پرۆژەكەی ئەو سێ لایەنە تێكۆشەرە ئەگەریش حكومەتی هەرێم ئیلتزامی كرد و كۆی نەوتەكەی تەسلیم كرد، ئەوا بەغدا سەدی حەڤدەی بۆدجەمان دەداتێ كە وەك گوتم مانگانە (209)ملیۆن دۆلار كەمترە لەو داهاتەی كە ئێستا خۆمان دەستمان دەكەوێ.

هەروەها ئاریان فەرەج دەپرسێت و دەلێت پرسیار ئەوەیە حكومەتی هەرێم بۆ بەو داهاتەی خۆی ناتوانێ موچەی تەواوی موچەخۆران و پێویستییەكانی دیكە دابین بكات خۆی وەڵام دەداتەوە و دەلێت چونكە ،هەرێم مانگانە جگە لە (750) ملیۆن دۆلار بۆ موچە، پێویستی بە نزیکەی (500) ملیۆن دۆلاری دیكەیشە : (89 ملیۆن بۆ کۆمپانیەکانی نەوت، 120 ملیۆن بۆ کارەبا، 198 ملیۆن بۆ دانەوەی قەرزی وەرگیراو بۆ موچەی كاملی فەرمانبەران لە سەرەتای قەیرانەكەدا و پێش ئەوەی سیستمی پاشەكەوت پیادە بكرێ، 100 ملیۆن دۆلار بۆ میزانیەی تەشغیلی حكومەت كە ساڵانی پێش قەیران سێ ئەوەندە بوو).

هەروەها ئاریان فەرەج دەلێت بۆیە كە حكومەتی هەرێم دەڵێ :ئەگەر بەغدا موچە دابین بكات، نەوتەكەی تەسلیم دەكەین. زۆر بە راستییەتی . بەغداش كە هەموو نەوتەكەی تەسلیم بكەی هەر نایەتە ژێر بار، ئەویش دەزانێ حكومەتی هەرێم چ دەڵێ و داوای چەند دەكات. ئینجا خۆی لە عجز و كورتهێناندایە و بە قەرد و یەدەگی بانكی مەركەزی موچە دابین دەكات، نیازپاكییش هەبێت ( وەك هۆشیار عەبدوللا هەست دەكات) پارەی نییە بمانداتێ. هەروەها دەشلێت لەو ناوەندەشدا پرۆژەكەی گۆڕان و یەكێتی و ئیسلامییەكان تەنیا هەڵایەكی شەعبەوی و موزایەدەیەكی هەرزانە لە سەر پارتی.
هەروەها فەرەج دەشلێت ئەدی ئەم قەیرانە لە چی هات؟ وەڵام : دابەزینی نرخی نەوت لە (110) دۆلار بۆ (20) دۆلار ئێستا كە وا خەریكە دەگاتەوە (50) گەورەترین تاوان تەسلیم بونەوەیە و گوناهێكی گەورەیە.
لەبەرامبەر دا رێبین هەردی وەڵامی ئاریان فەرەج دەداتەوەو دەلێت بەم شێوەیەی تۆ باسی ئەکەیت و گەر ئەم ژمارانە ورد بن وەڵامەکە زۆر موقنعە گەر لە سەدا حەڤدەی بودجەی عیراق کەمتر بیت لەوەی ئێستا پەیدای ئەکەین، گەمژەییە بیدەینەوە دەست بەغدا…بەس نازانم بەراست ئەم ژمارانە دەقیقە،، ئایا خۆمان ٧٢٢ ملێۆن پەیدا ئەکەین و لە ٪١٧ بودجەی عیراق ئەکاتە ٥١٣ ملێۆن؟ گەر وابێت وەلا من لەگەڵ ئەوەم خۆمان بیفرۆشین

Back to top button