سەرۆكی زیمبابوی دوای 39 ساڵ سەرۆكایەتی كۆچی دوایی كرد

بە پێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی زیمبابوی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتەكەی كۆچی دوای كردووە, كە یەكەم سەرۆكە حەوت خول لەسەر یەك هەڵبژێردراوەتەوە.

رۆبەرت مۆگابی، سەرۆكی زیمبابوی، كە لە ساڵی 1980ـەوە سەرۆك وەزیران و لە 1987یش سەرۆكی ئەو وڵاتەیە، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی سەنگاپوورە لە تەمەنی 95 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
مۆگابی، لەدایكبووی ساڵی 1924ـە و دوای وەرگرتنی دەسەڵات، بە توندی دژی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی وڵاتەكەی وەستایەوە و دواتریش رایگەیاند، هیچ كەس ناتوانێت ئەو لە دەسەڵات و كورسی سەرۆكایەتی بهێنێتە خوارەوە جگە لە خوا.
مۆگابی لە ساڵی 2017 كاتێك سوپای ئەو وڵاتە كودەتای بەسەردا كرد، بە ناچاری دەستی لە كاركێشایەوە و دوای ئەویش، ئیمیرسۆن منانگاگوا بووە سەرۆكی زیمبابوی.
مۆگابی لە ساڵی 1990 بۆ دووەم خولی سەرۆكایەتی هەڵبژێدرایەوە، دواتریش لە ساڵانی 1996، 2002، 2008 و 2013 هەڵبژێردراوەتەوە، كە دەكاتە حەوت خولی سەرۆكایەتی.
مۆگابی لەلایەن كۆنگرێسی ئەمەریكاوە بە تۆمەتی رەگەزپەرستی سزادراوە و یەكێتی ئەوروپاش سەردانی ئەو كیشوەرەی لێ قەدەغەكرد، هەر بە هەمان تۆمەت.
لە ساڵی 2015، باراك ئۆباما، سەرۆكی پیشووی ئەمەریكا، دوای پەسەندكردنی یاسای تایبەت بە رێگەدان بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزان، پیرۆزبایی لە هاوڕەگەزخوازان كرد و لەو بارەیەوەش مۆگابی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رێگە بەو جۆرە هاوسەرگیرییە دەدەن، داوای هاوسەرگیری لە ئۆباما دەكەم.

Back to top button