فەیسبوك بەشێكی تایبەت بە ژوانی عاشقان دروستدەكەین
لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان رۆڵێكی گەورە دەبینن لە دروستكردنی پەیوەندیەكانی لە نێو مرۆڤدا, فەیسبوك وەك یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ زیادكردنی خزمەتگوزاریەكانی بڕیاریداوە كە بەشێكی تایبەت بە ژوانی كوڕ و كچان لە فەیسبوك زیاد بكات.
مارك زوكەربێرگ، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری فەیسبووك، لە هەژماری فەرمی خۆی لەو تۆڕە دەڵێت: “زۆرجار كە دەچمە وڵاتان ئەو كەسانە دەبینم كە لە رێگەی فەیسبووكەوە یەكدیان ناسیوە و هاوسەرگیریان كردووە، ئەوەش یەكێكە لە دڵخوازترین ئەو شتانەی لە فەیسبووكدا هەیە”.
روونیشی دەكاتەوە، ئەگەرچی تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی هیچ بەشێك بۆ بەستنی ژوان و یەكترناسینی عاشقان نییە، بەڵام لەمڕۆوە لە ئەمەریكا بەشێك بەردەست دەخەن، وەكو ئەپێك وایە بەڵام لە رێگەی فەیسبووكەوە دەبێت.
زوكەربێرگ ئاماژە بەوەش دەكات، كاریان لەسەر پاراستنی تایبەتمەندێتی زانیاری كەسەكان و بەكارهێنەران كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی زانیارییە نهێنییەكانییان بكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە ماوەیەكی نزیكیشدا خزمەتگوزارییەكە لە 20 وڵاتی دیكەش بەردەست دەبێت و هەوڵ دەدرێت لە هەموو وڵات خزمەتگوزارییەكە كار بكات.