سزایی تەمەلی: سەرۆك بارزانی سەرکردەیەکی گرنگ و پێشەنگە
سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بۆ سەردانکردنی سەرۆك بارزانی لە هەرێمی کوردستانن و دەیانەوێت پرسە گەرمەکانی ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ بکەن.
راشیگەیاند: “سەرۆك بارزانی سەرکردەیەکی گرنگ و پێشەنگە. ئەو نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ سیاسەتی ناوچەکە گرنگە”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی دەدەن. بۆ ئەمەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەدەپە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پەرلەمانی کوردستان و چەند پارت و لایەنێکی سیاسی کۆببێتەوە.