پارەی خۆراکی هاوڵاتیان دابەشدەکرێت
قایمقامیەتی قەزای مەخمور بڵاوی كردهوه كهسبهى یەکشەممە 8 ى 9 ى 2019 پارەی خۆراکی هاوڵاتیان دابەشدەکرێت.
لهئاگادارییهكدا قایمقامیەتی قەزای مەخموور لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوه سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لە شارۆچکەی مخموور دەکاتەوە کەسبهى یەکشەممە 8 ى 9 ى 2019 ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی موسڵ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ئەوبڕە پارەیەى خۆراک کە بۆهاوڵاتیان دابینكراوه
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیارە ئەمساڵ بەشێك پارەی قەرەبوو بە هاووڵاتییان بدرێت لە بەرانبەر نەدانی پێداویستییەكان لە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە چەند پارێزگایەك بەهۆی دروستبوونی كێشەی گواستنەوە.
عێراق بەپێی بڕیارێكی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان، تا ساڵی 2003 ناچار كرابوو بە ڕادەستكردنی نەوت بەرانبەر بە خۆراك، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پێدانی خۆراك بە هاووڵاتییان بەردەوام بوو بەهۆی زۆری خێزانی كەمدەرامەت و خراپی دۆخی ئابووری عێراق.