سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 ده‌كات.
بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورى ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه، ڕۆژی یەك شەممە 2019/9/8 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ـی راگه‌یاند: بڕیار بوو 4ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێ، بەڵام بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییه‌وه دواکەوت”.
دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران دەبێتە حەوتەم مووچەی فەرمانبەران كە لەدوای لابردنی پاشەكەوتی مووچەوە دابەش دەكرێت