میت رومنی: كورد خالێكی گرنگ و ستراتیجە بۆ ئاسایشی ناوچەكە

لە درێژەی پشتگیریەكانی چەند سیناتۆرێكی ئەمریكا بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد, سیناتۆر و دۆستی گەلی كورد رایدەگەیەنێت كورد خالێكی گرنگ و ستراتیجە بۆ ئاسایشی ناوچەكە.
میت رومنی، سیناتۆری باڵای كۆمارییەكانی ئەمریكا و كاندیدی پێشووتری ئەو پارتە بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2012رایگەیاندووە:” كورد رۆڵێكی كارای هەیە لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و ناوچەكە”..
ئەو سیناتۆرە باڵایەی كۆمارییەكانی ئەمریكا دەڵێت: “كورد رۆڵێكی كارای هەیە لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەهێزیی پێگەی كورد، خاڵێكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ ئاسایشی ناوچەكە”.