موسڵمانانی بۆرما و ئاسۆیەكی نێودەوڵەتی

 خواكوڕك 
لە دوا لێدوانیان تایبەت بە قوربانیانی تاوانەكانی بۆرما دژبە كەمینەكان و بە تایبەت موسڵمانەكان ، ئاژانسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN – HRW) رایگەیاند موسلمانی (رۆھینگیا) تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان دەر ھەق ئەنجام دراوە .
ڕێكخراوەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی ھیزەكانی سوپا تۆمەتبار دەكات  بەوەی بەشێوەیەكی دوور لە یاساو مافی مرۆڤ سەرھەڵدان و نارەزاییەكانیان سەركووت كردوە و ژماره‌یه‌كی زۆری ھاوڵاتیانی موسڵمانیشی لە ناو بردوە و بە ھۆیەشەوە ناچار بە ھەزارەھا لە موسڵمانانی بۆرما كۆچی سنوورەكانی دەرەوەی وڵات بكەن روو  له‌ وڵاتی  بەنگلادش بكه‌ن .
لەراپۆرتەكەدا پشت بە كۆمەڵێك سەرچاوەی میدیایی و رێكخراوەكان بەستراوە كە پێكهاتوون لە (,NPA ,BBC , AP NEWS ,REUTERS, TROUW ) لەزاری روهینگیەكان ئاشكرای دەكەن، سوپا ھاوكارو ڕێخوشكەر بووە لەوەی ھێرشی جوراوری ڕێكخراو بكرێتە سەریان ، (كوشتنی جۆراوجۆرو دەستدرێژی سێكسی و تاڵانی ماڵ و موڵك سوتاندنی جەستە و ئازاری جەستەیی و لە سیدارەدانی بە كۆمەڵ) ئەم جۆرە میتود و ڕێكارە نا مرۆڤایەتیانەش ھۆكار بووە بو كۆچێكی بە كۆمەڵی موسڵمانانی بۆرما بۆ ولاتانی دراوسێ ، ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی پشتڕاست كردوە كە تاوانی دژە مرۆڤایەتی بە شێوەیەكی وا بەرفراوان ئەنجام دراوە كە لێكۆڵینه‌وه‌ و دوزینەوەی بەڵگە و بینینی قوربانیانی ئەو تاوانە زۆر ئاسانە .
لە بەرامبەر ئەمەشدا حكومەتی بۆرما بە فەرمی تەواوی ئەو ھەواڵانەی رەتكردەوە كە ئاماژە بە پێشێلكاری و تاوانی جەنگ دەكات، لێدوانەكەی حكومەتیش بەرگرییەكی توند لە سوپای ئەو وڵاتە دەكات ،ھاوكات ئاماژەی پێكردوە لەو ناوچانەی كە ئاژاوەگێری تیروستی تێدا دروست بووە سوپای ئەو وڵاتە بە ھەزارە ھا تیرورستی دەستگیر كردوە ئەوەشی بەدەستی سوپا كوژرابێت تیرورستە و تاوانیكی كردوە، یان لە یاساكانی تایبەت ئاسایش و ئارامی پێكەوەژیانی وڵات چالاكی كردوە بۆیە سوپا سزای داوە ، حكومەت وڵامێكی توندی تەواوی ئەو میدیا وڕیكخراوە نێودەولەتیانە دەداتەوە كە لە لێكۆڵینەوە و راپۆرتەكانیان ئاماژەیان داوە بە تاوانی (دژەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ) دژە بە ھاوڵاتیە موسڵمانەكانی ئەو وڵاتە.
سه‌رچاوه‌
Telegraph. Nl
International human rights
Back to top button