وەزارەتی پێشمەرگە دەرماڵەی بڕوانامەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دیاری كرد
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش وەزارەتی پێشمەرگە پرسی دەرمالەی بڕوانامەی ئەفسەرانی پێشمەرگەی هەلپەساردبوو, لە ئێستادا كە حكومەت قەیرانی دارایی تێپەڕاند بە گوێرەی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە وەزارەتی پێشمەرگە سیستەمی دەرمالەی بڕوانامەی ئەفسەرانی پێشمەرگە رێكدەخاتەوە.
دەزگای میدیایی خواكوڕك نوسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە كە لە نوسراوەكەدا هاتوە: “پاڵپشت بە بڕگەی (چوارەم20) لە رێنمایی دارایی ساڵی 2008 و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 7820 لە 27/4/2011 تایبەت بە رەزامەندیدان بە خەرجكردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگەی وەزارەتمان و ئاماژە بە بڕگەی (6) لە تێبینیە گشتییەكان ھاتووە لە راپۆرتی چاودێری دارایی ژمارە 116 لە 18/2/2015، ھەروەھا لە راپۆرتی ساڵی 2016 بەھەمانشێوە ھاتووە و راپۆرتی لیژنەی بەخشینی دەرماڵەی بڕوانامە كە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 4540 لە 30/6/2015 پێكھێنراوە و نووسراوی سەرۆكایەتی دەستەی ئەركان ژمارە 15462 لە 21/9/201. داواكارین رەزامەندی بفەرموون لەسەر جەرجكردنی ئەم دەرماڵانە بەپێی روونكردنەوە”.

وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی پێكراوە، رێژەی دەرماڵەی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە بەمشێوەیە دیاركراوە:.
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا 100%
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر 75%
بڕوانامەی بەكالۆریۆس 45%
بڕوانەمی دیبلۆم 35%
بڕوانامەی ئامادەیی 25%
بڕوانامەی ناوەندی 15%
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا 100%
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر 75%
بڕوانامەی بەكالۆریۆس 45%
بڕوانەمی دیبلۆم 35%
بڕوانامەی ئامادەیی 25%
بڕوانامەی ناوەندی 15%