عەمار حەكیم: پێویستە كەركووك لە لایەن سەرجەم پێكهاتەكانیەوە بەڕێوە ببرێت
دوای خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە تا ئێستا كەركووك لە لایەن عەرەبەوە بەڕێوەدەبرێت و بە دەیان بەرپرسی كورد لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە, سەرۆكی رەوتی حیكمەش رایدەگەیەنێت كە پێویستە كەركووك لە لایەن هەموو پێكهاتەكانیەوە بەڕێوە ببرێت.
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاندووە:” بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكەو بە تایبەت كەركووك بێـە ئاراوە پێویستە ئەو شارە لە لایەن سەرجەم پێكهاتەكانەوە بە ڕێوە ببرێت.
نوسینگەی سەرۆكی رەوتی حیكمە، عەممار حەكیم لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاندووە كە سەرۆكی رەوتی حیكمە لەدیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە سیاسییەكانی كەركوك، رایگەیاندووە كە كەركووك لەبەر ئەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی تێدا دەژین پێویستە ئەو شارە بكرێتە شاری پێكەوە ژیان نەك زالكردنی هەیمەنەی هیچ پێكهاتەیەك بەسەر ئەوەی تر.
هەروەها سەرۆكی رەوتی حیكمە گوتوشیەتی:” سەقامگیری كەركووك سەقامگیری عێراقەو بە پێچەوانەشی راستە نا ئارامیەكەی نا ئارامی عێراقی بەدوا دادێت.