یەکێتی ڕۆژی سازدانی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی دیاری کرد
دوایی ئەوەی ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی کۆبویەوە رۆژی کۆنگرەی دیاری کرد
بەپێی زانیاریەکانی دەزگایی میدیایی خواکورک لەئێستادا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکۆبونەوە دایە بۆ پەسەند کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەکە دەکەوێتە ۷- ۱۲-۲۰۱۹
یەکێتی لەگەڵ ئەوەی وەک حزبێکی دیموکراسی خۆی دەناسێنێت، بەڵام لەدوای دروست بوونی تا ئێستا سێ کۆنگرەی ئەنجامداوە، گوماندەکرێت کۆنگرەی چوار کۆنگرەی قولتربوونی کێشەناوخۆییەکانی ئەو حزبە بێت