سبه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە

 

به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌ هه‌لواسراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئاشكراشی كرد، كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بوودجه‌ی 2020 عێراق و پشكی هه‌رێم و کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەروەها لەبارەی بودجە و دارایی و نەوت و غاز دەکرێت.

Back to top button