پۆمپیۆ: ئه‌مریكا هه‌فته‌ی داهاتوو پلانی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڵاڕاست راده‌گه‌یه‌نێت

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ڕۆكی پڵانی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگه‌یێنێت، كه‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.

پۆمپیۆ به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندووه‌كه‌ ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كان كراون و وای بۆده‌چم له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ورده‌كاریه‌كانی پڵانی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخرێته‌ روو.

لای خۆشیه‌وه‌ جۆنسن گرینبلانت، نێرده‌ی كۆشكی سپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێك له‌ پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر و ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاندوو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند به‌شی دووه‌می ورده‌كاریه‌كان ده‌كه‌وێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل.

Back to top button