کەسایەتیەکی ناوچەی شوان: سیروان كوێخا نه‌جم كه‌سێكی تێكۆشه‌ره، یەکێتی هه‌وڵیداوە له كه‌سایه‌تی بدات
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هاوكات به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی حزبه‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌ركرد، له ئێستادا له زیندانێكی تایبه‌تی ئه‌و حزبه‌یه، عه‌شیره‌تی شوان كه عه‌شیره‌تی سیروانی كوێخا نه‌جمه رایده‌گه‌یه‌نێت به هۆی كێشه‌ی كه‌سی له‌گه‌ڵ ئاسۆ ئه‌لمانی سیروان حكوێخا نه‌جم گیراوه، كه نه‌ده‌كرا به‌و شێوه‌یه ده‌ست به‌سه‌ری بكه‌ن.
خەیروڵا کوێخا شەریف، کەسایەتیی ناوچەی شوان، كه ئێستا له هه‌ولی سولحی عه‌شایه‌ری نێوان ئاسۆ ئه‌لمانی و سیروان كوێخا نه‌جمدایه راگەیاندووه: ” بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی نێوان ئاسۆ مامه‌ند و سیروان كوێخا نه‌جم گه‌وره نه‌بێت كۆمه‌لێك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت سسه‌ردانی ئاسۆ مامه‌ندمانكرد و داوامانكرد كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئاسۆ ئه‌لمانی رایگه‌یاندووه: له مافه‌كانی خۆی خۆشده‌بێت به‌رامبه‌ر سیروان كوێخا نه‌جم به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بڕیاری حزبه، هه‌روه‌ها پێویسته دادگا ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌و کەسایەتییه‌ی ناوچەی شوان، باسی لەوەش کرد ” سیروانی کوێخا نەجم، کەسێکی حزبی و سەربازییە و دەبووایە لە فەرماندەیی دەستەبەسەر بکرایە نه‌ك به‌و شێوه‌یه بۆیه ھەموومان لە ئەدای مامەڵەکردن و دەستگیرکردنی سیروانی کوێخا نەجم ڕازی نەبووین،”.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه “به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیروانی كوێخا نه‌جم كه‌سێكی تێكۆشه‌ره، هه‌وڵ دراوه له كه‌سایه‌تی بده‌ن”.